هەواڵی کوردستان ئێستا

بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز مه‌كسیكی هه‌ژاند

بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز مه‌كسیكی هه‌ژاند
بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز مه‌كسیكی هه‌ژاند

2022-09-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ٧،٦ پله‌ پارێزگای میچواكان ناوه‌ڕاستی خۆرئاوای مه‌كسیكی هه‌ژاند.

ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی جیۆلۆجی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ٣٧ كیلۆمه‌تر له‌ باشووری خۆرهه‌ڵاتی شاری ئاكیلا سه‌ربه‌ پارێزگای میچواكان روویداوه‌، گوڕه‌كه‌ی ٧،٦ پله‌ بووه‌ و ١٥ كیۆمه‌تر له‌ قووڵایی زه‌ویدا بووه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی نزیك له‌ كه‌ناراوه‌كان روویداوه‌، هۆشداریی له‌مه‌ترسی درووستبوونی تسونامی درا.

سه‌رۆكی مه‌كسیك، ئاندرێس مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆر له‌ رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه‌ ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، له‌ شاری مانزانیلۆ سه‌ربه‌ پارێزگای كۆلیما كه‌سێك كه‌ به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ دیوار به‌سه‌ریدا رووخاوه‌، گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئاندرێس مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆر باسی له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وای شاری مه‌كسیكۆ، كڵۆدیا شاینبۆم قسه‌ی كردووه‌ و بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ مه‌كسیكۆی پایته‌خت زیانی جددیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

هاوكات فه‌رمانگه‌ی بوومه‌له‌رزه‌زانی مه‌كسیك گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ ٧،٤ پله‌ پێواوه‌.