هەواڵی کوردستان ئێستا

ناتۆ: گشتپرسییه‌كانی جوداخوازان له‌ئۆكراینا هیچ شه‌رعییه‌تێكی نییه‌

ناتۆ: گشتپرسییه‌كانی جوداخوازان له‌ئۆكراینا هیچ شه‌رعییه‌تێكی نییه‌
ناتۆ: گشتپرسییه‌كانی جوداخوازان له‌ئۆكراینا هیچ شه‌رعییه‌تێكی نییه‌

2022-09-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سكرتێری گشتی ناتۆ، رایگه‌یاند: ئه‌و گشتپرسییه‌ پلان بۆداڕێژراوانه‌ی كه‌جوداخوازانی لایه‌نگری روسیا به‌نیازن له‌رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا ئه‌نجامی بده‌ن، هیچ شه‌رعییه‌تێكی نابێت.

یه‌نس ستۆلتنبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ، له‌رێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ په‌یامێكی سه‌باره‌ت به‌و گشتپرسییانه‌ی كه‌جوداخوازانی ئۆكراینا له‌دۆنێتسك، لوهانسك وخێرسۆن رایانگه‌یاندووه‌، بڵاوكرده‌وه‌ وئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌: گشتپرسییه‌ ساخته‌كان هیچ شه‌رعییه‌تێكیان نییه‌ و رایگه‌یاند: گشتپرسییه‌كان هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر شه‌ڕی روسیا له‌ئۆكراینادا ناهێنێت.

ستۆلتنبێرگ ئاشكراشیكردوه‌: ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌پوتین جه‌نگه‌كه‌ فراوانتر ده‌كات. وده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشێلكردنی ئاشكرای یاسای نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركۆنه‌ بكه‌ن وپاڵپشتییان بۆ ئۆكراینا زیاتر بكه‌ن.

له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌ناو ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی ئیداره‌ی دۆنێتسك ولوهانسك له‌دۆنباس ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌: له‌هه‌ردوو ناوچه‌كه‌ بۆ چوونه‌پاڵ روسیا-ی فیدڕاڵی له‌ 23ی ئه‌یلووله‌وه‌ تاكۆ 27ی ئه‌یلوول گشتپرسی ئه‌نجامده‌درێت.

وهه‌روه‌ها له‌ناوچه‌ى خێرسۆن و زاپۆریجیاش له‌هه‌مان رێككه‌وت گشتپرسى تێیدا ئه‌نجامده‌درێت.