ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان دەکات
دیجیتال میدیای سپێده
بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی دەكات.
دەقی پەیامی پیرۆزباییەكە:
بەرێز/ دكتۆر عبدالله ملا سەعید
بەڕێزان/ مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
السلام علیكم ورحمە الله وبركاته
هاتنەوەی پەنجاودووهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیە بەڕێزەكەتان پیرۆز دەكەین و لە خودای پەروەردگار داوای سەركەوتن و بەردەوامی خەبات و كۆششتان بۆ دەكەم لە خزمەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و بۆ پاراستنی شوناسی ئاینی و ئەخلاقی گەلەكەمان..
زانایانی ئاینی كوردستان و حوجرەو مەدرەسەكانیان و میحراب و مینبەری مزگەوتەكانی كوردستان هەمیشە سەرچاوەی حەق بێژی و جێگای هیواو هاوكاری پرۆسەی چاكسازی بوون..
هەمیشە سەركەوتوبن..
براتان
صلاح الدین محمد بهاءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
21/9/2022