هەواڵی کوردستان ئێستا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم: له‌ هه‌ندێك له‌ناوچه‌كانی هه‌رێم باران ده‌بارێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم: له‌ هه‌ندێك له‌ناوچه‌كانی هه‌رێم باران ده‌بارێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم: له‌ هه‌ندێك له‌ناوچه‌كانی هه‌رێم باران ده‌بارێت

2022-09-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه‌ ده‌گۆڕدرێت و ئەگەرى نمەباران لەسەر سنورى پارێزگاى سلێمانى و سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى لە بەشێک لە قەلادزێ، ڕانیە، ماوەت هه‌یه‌".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "لە ئەنجامى هاتنى نزمە پاڵە پەستۆى کەنداوى عەرەب و نیمچە دورگەى عەرەب کەشى ناوچەکەمان گۆڕانکارى بەسەردا دێت، ئەم گۆڕانکارییە لە کەشى ناوچەکەمان تا رۆژى هەینى بەردەوامى دەبێت، پلەکانى گەرما نزمدەبێتەوە بە تایبەت سبەى پێنجشەممە بە نزیکەى 4-6 پلەى سیلیزى".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌مڕۆ ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور لەگەڵ هەورى تەواو دەبێت لە زۆربەى کاتەکان لەگەڵ زیادبونى خێرایى، لەکاتى زیادبونى خێراى با بۆ سەروى 30 کیلۆمه‌تر ئه‌گەرى بەرزبونەوەى تۆزوخۆڵ هەیە لەسەر بەشێک لە سنورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و که‌رکوک، لەگەڵ نزمبونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (2-3 ) پلەى سیلیزى، ئەگەرى پڕوشکە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێك کاتدا.


كه‌شناسی باسی له‌وه‌شكردوه‌، "سبه‌ی ئاسمان بە گشتى نیمچە هەورو هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ نمەبارانى کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان، ئەگەرى نمەباران لەسەر سنورى پارێزگاى سلێمانى و سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى لە بەشێک لە قەلادزێ، ڕانیە، ماوەت و سەنگاو ئەگەرى نمەبارانى کەمى هەیە لەگەڵ نمەباران ئەگەرى دروستبونى هەورە تریشقە".


رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، له‌ سنورى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە سنورى پارێزگاى هەولێر بە تایبەت ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سەنتەرى بەشێک لە قەزاو ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمەبارانى کەم هەیە، پلەکانى گەرما سبەى پێنجشەممە زیاتر رو لە نزمبونەوە دەکات لە کاتى باران هەورە تریشقەش دەبێت لە هەندێ ناوچە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 34 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 30 پلەى سیلیزى
دهۆک: 31 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 36 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 34 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 32 پلەى سیلیزى
سۆران: 33 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 37 پلەى سیلیزى