هەواڵی کوردستان ئێستا

دادگای باڵای فیدراڵی دروستكردنی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

دادگای باڵای فیدراڵی دروستكردنی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌
دادگای باڵای فیدراڵی دروستكردنی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

2022-09-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێدە

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق رایگه‌یاند: بڕیاری داوه‌ به‌ نادروستی بڕگه‌كانی (2) و (3) بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ (109) ی ساڵی 2020 و بڕیاری (211) ی ساڵی 2021 و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان له‌ ته‌واوكردنی هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندنی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی و سپاردنی وه‌زیری نه‌وت (ئیحسان عه‌بدولجه‌بار) بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی.

كه‌ دادگاكه‌ له‌ دوو خاڵدا هۆكارى بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆمپانیاكه‌ى خستۆته‌ڕوو و هاتوه‌: به‌رده‌ست نه‌خستنی رێكاره‌ پێویسته‌كان له‌ لایه‌ن لایه‌نه‌ راسپێردراوه‌كان به‌پێی یاسا بۆ پاراستنی سامانی گشتی كه‌ له‌ راستیدا سامانی هه‌مو رۆڵه‌كانی گه‌له‌، بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی 27ی ده‌ستور پێشێل ده‌كات.

هاوكات نه‌هێشتنی سه‌رمایه‌ی گشتی ده‌بێته‌ هۆی شكستهێنانی ده‌وڵه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌ ده‌ستوورییه‌كانی به‌پێی بڕگه‌كانی (29-36) ی ده‌ستوور.