هەواڵی کوردستان ئێستا

توركیا.. به‌هۆى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى هێلیكۆپته‌رێك 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنجى دیكه‌ش برینداربوون

2022-09-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

له‌ ئه‌نجامی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێكدا له‌ باشووری خۆرئاوای توركیا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێك له‌ قه‌زای چارداك سه‌ربه‌ پارێزگای ده‌نیزلی باشووری خۆرئاوای توركیا، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و پێنج كه‌سیش له‌ كارمه‌ندانی نێو هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ برینداربوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌: هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ حه‌وت سه‌رنیشینی تێدا بوو كه‌ دوو تورك و پێنج رووس بوون. له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كارمه‌ندیش برینداربوون.