هەواڵی کوردستان ئێستا

رۆژئاوا نیگه‌رانه‌ له‌مه‌ترسى به‌كارهێنانى چه‌كى ناوه‌كى له‌لایه‌ن روسیاوه‌ له‌دژى ئۆكرانیا

رۆژئاوا نیگه‌رانه‌ له‌مه‌ترسى به‌كارهێنانى چه‌كى ناوه‌كى له‌لایه‌ن روسیاوه‌ له‌دژى ئۆكرانیا
رۆژئاوا نیگه‌رانه‌ له‌مه‌ترسى به‌كارهێنانى چه‌كى ناوه‌كى له‌لایه‌ن روسیاوه‌ له‌دژى ئۆكرانیا

2022-09-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


هه‌رچه‌نده‌ له‌لایه‌ن وڵاتانى رۆژئاواوه‌ به‌نیگه‌رانیه‌وه‌ هه‌ست به‌مه‌ترسییه‌كى زۆر له‌روسیا ده‌كه‌ن بۆ به‌كارهێنانى چه‌كى ناوه‌كى له‌جه‌نگى دژ به‌ئۆكرانیا دا.

له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى به‌كارهێنانى چه‌كى ناوه‌كى له‌ئۆكرانیا، دیمترى پسكۆڤ وته‌بێژى كۆشكى كرملین رایگه‌یاندوه‌: هه‌موو شتێك گۆمانى بۆ ده‌كرێت له‌عه‌قیده‌ى ناوه‌كى روسیا دا.

ئه‌م وتانه‌ى وته‌بێژى كوشكى كرملین دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌مریكا وئه‌وروپا مه‌ترسییه‌كانیان له‌باره‌ى چه‌كى ناوه‌كى له‌لایه‌ن ڤلادیمر پۆتن سه‌رۆكى روسیا خسته‌ڕوو، له‌ئه‌گه‌رى به‌كارهێنانى چه‌كى ته‌كتیكى له‌سه‌ر ده‌ریا یان له‌گۆره‌پانى ئۆكرانیا دا، هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه‌ له‌گواستنه‌وه‌ وجوڵه‌ پێكردنى چه‌كى ناوه‌كى، یان روسیا له‌ئاماده‌كارى دا بێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى ناوه‌كى.

هه‌روه‌ها ئه‌لیكسانده‌ر لۆكاشینكۆ، سه‌رۆكى بیلاروسیاش رایگه‌یاندوه‌: مرۆڤایه‌تى له‌سه‌ر لێوارى چوونه‌ نێو دووبه‌ره‌كییه‌كانى ناوه‌كیدایه‌، وئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: واشنتۆن پاڵ به‌ئه‌وروپاوه‌ ده‌نێت بۆ نێو جه‌نگێك له‌دژى روسیا له‌سه‌ر خاكى ئۆكرانیا دا.

لایخۆیه‌وه‌، جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا هۆشدارى ده‌داته‌ هاوتا روسییه‌كه‌ى له‌به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایى یان چه‌كى ته‌كتیكى، وده‌ڵێت: بژارده‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى ناوه‌كى، رووى جه‌نگه‌كه‌ ده‌گۆرێت كه‌له‌دواى جه‌نگى دووه‌مى جیهانى وێنه‌ى نه‌بێت. وئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: روسییه‌كان له‌هه‌موو جیهان بێزراو ده‌بن.

به‌پێى شاره‌زایانى بوارى سه‌ربازى، عه‌قیده‌ى كوشتن به‌چه‌كى ناوه‌كى روسى، به‌ماناى هه‌ڵچوون دێت له‌پێناو دابه‌زاندنى هه‌ڵچوونى به‌رامبه‌ر.