هەواڵی کوردستان ئێستا

نزیكه‌ی 100 قوتابی به‌حاڵه‌تی سكچوون و ڕشانه‌وه‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌

نزیكه‌ی 100 قوتابی به‌حاڵه‌تی سكچوون و ڕشانه‌وه‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌
نزیكه‌ی 100 قوتابی به‌حاڵه‌تی سكچوون و ڕشانه‌وه‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌

2022-09-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

بەڕێوەبەڕایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، لە (24) کاتژمێری ڕابردوو لەخوێندنگایەك لەناو شاری سلێمانی نزیکەی (100) قوتابی بەحاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جمال احمد ڕشید تایبەت بەمنداڵانیان كردوە.

وتیشی، بەمەبەستی بەدواداچوون لەو حاڵە ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لیژنەیەکی تایبەت لە( چاودێری تەندروستی ، یەکەی ئاو ، تەندروستی خوێندنگاکان) ڕاسپارد ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بکرێت لەدۆزینەوەی حاڵەتەکان و نمونەی خۆراك و ئاو بۆپشکنینی تاقیگەی وەربگیرێت.