هەواڵی کوردستان ئێستا

پەرلەمانتاریێكی یەكگرتوو پێشنیازە بریارێكی پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد

پەرلەمانتاریێكی یەكگرتوو پێشنیازە بریارێكی پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد
پەرلەمانتاریێكی یەكگرتوو پێشنیازە بریارێكی پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد

2022-09-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

پەرلەمانتاریێكی فراكسیۆنی یەكگرتوو پێشنیازە بریارێكی پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد بۆ ئەوەی فشار لە حكومەت بكات ساڵانە حكومەتی هەرێم بەرمیلێك نەوتی سپی بداتە هاوڵاتیان

ئەمرۆ د.ئیسماعیل سگێری جێری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان، پێشنیازە بریارێكی بە واژوی 30 پەرلەمانتار پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد و تێدا داوای كردووە پەرلەمان بە دەركردنی بریارێك حكومەتی هەرێم مولزەم بكات ساڵانە لە مانگی 10 و 11 بەرمیلێك نەوت بەسەر هاوڵاتیان لە ناوچە جیاوازەكان و شارەكانی هەرێمی كوردستان دابەشبكات.

ئامانج لە دەركردنی ئەو بریارە ئەوەیە كە حكومەت بە دابەشكردنی بەرمیلێك نەوتی ساڵانە بارگرانی سەر شانی هاوڵاتیان سووك بكات و نرخی نەوتی سپیش لە بازاڕەكان كەم بكاتەوە چونكە ئەمساڵ نرخی یەك بەرمیل نەوت بە سەرو 180هەزار دینار بەرز بۆتەوە و بەشێكی زۆری هاوڵاتیان توانای كڕینی نەوتی سپییان نییە و وەزری زستانیش نزیك بۆتەوە تا ئێستا حكومەتی هەرێم هیچ بڕە نەوتێكی دابەش نەكردووە، ماوەی چەند ساڵێكیشە تەنیا لە ناوچە شاخاوییەكان نەوت بەسەر هاوڵاتیان دابەشكراوە.