ریفراندۆمی لكاندنی 4 هه‌رێمی ئۆكرانیا به ناوچه‌كانی روسیاوه به‌رێوه‌ده‌چێت
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ریفراندۆمی لكاندنی ئۆكرانیا به ناوچه‌كانی روسیاوه ده‌ستیپێكرد، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای روسیادان، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن كیێڤ و وڵاتانی رۆژئاوا ره‌تده‌كرێته‌وه.
كاتژمێر 5:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ریفراندۆم ده‌ستیپێكرد، بڕیاریشه تا 27ی (ئه‌یلول/9)ی 2022 له دۆنێتسك و لوهانسك به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی خێسۆن و زاپۆریژا بگرێته‌وه، له‌كاتێكدا شه‌ڕ و پێكدادان له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و شوێنانه‌ی كه ریفراندۆمه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامده‌درێت به‌رده‌وامه.
سه‌رۆك و رابه‌ری كۆماری گه‌لی دۆنێتسك رایگه‌یاندبو، 23 بۆ 27 ئه‌م مانگه پڕۆسه‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له كۆماره‌كه‌یان بۆ بون به به‌شێك له‌خاكی روسیا ئه‌نجامده‌ده‌ن و پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانیش سوپای روسیا پارێزگاری له سنوره‌كانی ئه‌و كۆماره نوێیه‌یان ده‌كات.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ له لێدوانێكی رایگه‌یاند، ئه‌و بانگه‌واز و راگه‌یه‌ندراوانه‌ی باس له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ن، به هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و ئامانجه‌كانی كیێڤ ناكات.
وتیشی، "بۆچون و هه‌ڵوێست و هه‌روه‌ها بیروڕاكانیشمان له‌باره‌ی وڵاته‌كه‌مانه‌وه چه‌قبه‌ستوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر بستێك له خاكی وڵاته‌كه‌مان ناكه‌ین و ئه‌وه‌شی لێره و له‌وێ بڵاودهكرێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئازادكردنی ته‌واوی خاكی وڵاته‌كه‌مان نابێت".