هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: خێزان گەورەترین قەڵغانی كۆمەڵگەی كوردەوارییە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: خێزان گەورەترین قەڵغانی كۆمەڵگەی كوردەوارییە
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: خێزان گەورەترین قەڵغانی كۆمەڵگەی كوردەوارییە

2022-09-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕاده‌گه‌یه‌نرێت: "خێزان گەورەترین قەڵغانه‌ و ئەمەی ئێستا لەپەرلەمانی كوردستان ڕوودەدات پیلانێكی گەورە و پشێویەكی بەبەرنامەیە."

ئەمڕۆ هەینی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە قەزای چەمچەماڵ بەشداری لە چادرگای بونیادی تواناكانی ئەنجوومەنی باڵای مامۆستایانی یەكگرتوو كردو و ڕایگەیاند: مامۆستایان ڕۆڵ و پێگەیەكی گرنگیان هەیەو ئەركی مامۆستایان ئەركی پێغەمبەرانە كە قوتابیان لە قۆناغی ڕەوزەوە تاوەكو قۆناغی زانكۆ لەدوای خێزانەكانیان لەژێر دەستی مامۆستایان پەروەردە دەكرێن، بۆیە مامۆستایان كاریگەریان لەسەر كۆمەڵگە هەیەو پێویستە هەمیشە لە پێشەنگیدابن.

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئاماژەی بەهەمواری یاسای توندوتیژی دژ بە خێزان كردوو ڕایگەیاند: خێزان لە كۆمەڵگای كوردەواری و ئیسلامیدا گەورەترین قەڵغان و قەڵایە و ئەمەی كە ئێستا لەپەرلەمانی كوردستان ڕوودەدات پیلانێكی ئێجگار گەورەیە و پشێویەكی بەبەرنامەیەو نابێت ئەو بابەتە بەحزبی بكرێت و ئەو بابەتە تایبەت نیە بەلایەنێكی دیاری كراوەوە، بەڵكو باسەكە باسی هەموانەو پێویستە هەموان لەسەری بێنەدەنگ و ڕێگە نەدرێت شیرازەی خێزان و بەها بەرزەكانی كۆمەڵگە بشێوێندرێت.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دووپاتی كردەوە كە یەكگرتوو لەو بابەتەدا كەمتەرخەمی ناكات و بەرێگای مەدەنی و زانستی رێگری دەكات لەو پیلانە قێزەونانەو دژی ئەو شەڕەیە كە بە وەكالەت دەكرێت و ئەركمانە خەڵكیش لەو قۆنتەراتە ئاگاداربكەینەوە كە ئێستا لە لەلایەن هەندێكەوە بۆ برێك پارە و پول ئەو كارە دەكرێت بۆ تێكدان و نەمانی بەها جوانەكانی كۆمەڵگای كوردی.

لەکۆتای دیدارەکەدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وتیشی: لەسەر پرسە ئاینی و نیشتیمانیەكان، هەر ئیشی یەكگرتووەكان نیە بێنە دەنگ و دەبێت لایەنەكانی دیكەو سەرجەم چین و توێژەكان ڕازی نەبن بەوەی شیرازەی خێزان بەو دەردەبەرن.