ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک لە نیجێریا گیانلەدەستدانی ١٤ کەسی لێکەوتەوە
2022-09-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
لە رووباری گومان لە نیجێریا، بەلەمێک ژێرئاو کەوت، بەپێی ئامارە بەراییەکان لەو رووداوەدا ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش بێسەروشوێن بوون.
بەرپرسی ناوچەی گوما، میخایل ئوبا، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ناوخۆی وڵاتەکەی، باسی لەوە کرد بەلەمێک ئەو کەسانەی هەڵگرتبوو کە لە بازاڕکردن دەگەڕانەوە، لە رووباری گوما لە گوندی فادای سەربە ویلایەتی بینوی ژێرئاو کەوتووە.
ئوبا باسی لەوە کرد کە لەو رووداوەدا ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و لە هەڵمەتی گەڕان و رزگارکردنیشدا ٢٦ کەسیان لە مردن رزگار کردووە.
هەروەها ئوبا باسی لەوە کرد کە هەڵمەتەکانیان درێژەی هەیە بۆ گەڕان و رزگارکردنی ئەو کەسانەی بێسەروشوێن بوون.
لە وەرزی باران باریندا، لە نیجێریا ناو بە ناو رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەم روو دەدات.