هەواڵی کوردستان ئێستا

کۆریای باکوور ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵدانی مووشەکی بالستی لە ژێردەریاییەوە

کۆریای باکوور ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵدانی مووشەکی بالستی لە ژێردەریاییەوە
کۆریای باکوور ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵدانی مووشەکی بالستی لە ژێردەریاییەوە

2022-09-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە کۆریای باکوور ئامادەکاریی کردووە بۆ هەڵدانی مووشەکی بالیستی (SLBM) لە رێگەی ژێر دەریاییەوە.

هەڕەشەکانی کۆریای باکوور لە ناوچەی ئاسیا-زەریای هێمن کە لە سەرەتای ساڵەوە دەیکات، وڵاتانی دراوسێی لە وشکانی و کەنار دەریاکان نیگەران کردووە.

بەیانی ئەمڕۆ، سەرۆکایەتی دەوڵەتی کۆریای باشوور، بڵاوی کردەوە کە پیۆنگیانگ لە کاناراوی خۆرهەلاتی وڵاتەکە ئامادەکاریی کردووە بۆ تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستی لە رێگەی ژێردەریاییەوە.

ئاژانسی یۆنهاپ لە هەواڵێکیدا کە بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی سەربازیی کۆریای باشوور بڵاویکردەوە، رایگەیاند: 'لە نزیکەوە چاودێری کار و چالاکییەکانی کۆریای باکوور کراوە کە لە رێگەی ژێر دەریاییەوە هەوڵی هەڵدانی مووشەکی بالیستی (SLBM) دەدات'.

ئەوەی بووەتە جێی سەرنج، ئامادەکارییەکە لە کاتێکدایە کە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا، رۆناڵد ریگان کە بە وزەی ئەتۆم کار دەکات، بەمەبەستی ئەنجامدانی مانۆڕی هاوبەش لە کەناری شاری بوسان لە کۆریای باشوور لەنگەری گرتووە.