English | عربي

سبەی دوو مەرزی سەرەکی دادەخرێن


سبەی دوو مەرزی سەرەکی دادەخرێن

2018/09/29 | 10:05

(هەواڵ كوردستان)- به‌ھۆی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، سبه‌ینێ‌ جموجۆڵی بازرگانی و هاتووچۆی گه‌شتیاران له‌ڕێگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ و په‌روێزخانه‌وه‌ راده‌گیرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست "سپی میدیا" كه‌وتووه‌، ئەزوەر مه‌حمود ساڵح سه‌رپه‌رشتیاری‌ کۆمەڵگه‌ی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگه‌یاند كه‌ "شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە لەکاتژمێر 12ی‌ شەو بەدواوە بەهەموو شێوەیەك سەرجەم هاتووچۆیەکی‌ گەشتیاری‌ و بازرگانی‌ لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕادەگیرێت و بەردەوام دەبێت تاوەکو شەوی یەکشەممە لەسەر دوو شەممە  کاتژمێر 12ی‌ شه‌و  دوای‌ کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "تەنھا ئەو گەشتیارە عیراقیانەی لە ئێرانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و گەشتیارانی ئێرانیش کە لە ھەرێمی کوردستانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی ئێران".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending