English | عربي

سپی" ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت بڵاودەکاتەوە


سپی

2018/09/29 | 10:05

(هەواڵ كوردستان)- به‌گوێره‌ی‌ ئه‌نجامی‌ به‌رایی ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، لیستی‌ پارتی‌ و یەکێتی له‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م و دووه‌مدان، بەڵام بەراورد بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەنگەکانیان کەمیکردووە.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ به‌راییانه‌ی‌ لە لایەنە سیاسیەکانەوە ده‌ست "سپی میدیا" کەوتووە، له‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كورستان، 156 هەزار و 339 کەس دەنگیداوە.

لەو ڕێژەیەش لیستی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ، 79 هەزار دەنگی بەدەست هێناوە و له‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌مدایه‌ و لیستی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستانیش 56 هه‌زار ده‌نگی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ و له‌ پله‌ی‌ دووه‌مدایه‌.

لیستی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش به‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ زیاتر له‌ 10 هه‌زار ده‌نگ له‌ پله‌ی‌ سێیه‌مدایه‌ و تێكڕای‌ لایه‌نه‌كانی‌ تر به‌ هه‌موویان 16 هه‌زار ده‌نگیان هێناوه‌.

دوێنێ هەینی كاتژمێر 8ی به‌یانی پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ستیپێكرد و کاتژمێر 6ی‌ ئێواره‌ پرۆسه‌كه‌ كۆتاییهات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending