رەوانەکردنی مانگی دەستکردی تاقیکاریی و چاودێریی بۆ بۆشایی ئاسمان لەلایەن چینەوە
2022-09-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
ئاژانسی هەواڵیی شینخوا بڵاوی کردەوە، مانگە دەستکردەکان بە مووشەکی Kuaycou-1A لە ناوەندی مانگی دەستکردی تایوێن لە هەرێمی شانشی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراون.
دوای هەڵدانیان، مانگە دەستکردەکان بە سەرکەوتوویی گەیشتنە خولگەی دیاریکراو.
ئەمە هەژدەیەمین ئەرکی گواستنەوەی سەرکەوتووە کە بەمووشەکی Kuaycou-1A کە لەلایەن چین خۆیەوە پەرەی پێدراوە، ئەنجام دەدرێت.
شیان-١٤ بە مەبەستی تاقیکردنەوە زانستییەکان و تەکنەلۆجیای مانگی دەستکرد بەکاردەهێنرێت و شیان-١٥ بە مەبەستی دابینکردنی زانیاری بەکاردەهێنرێت بۆ رووپێوی زەوی، پلاندانانی شار و توێژینەوەکانی خۆپاراستن لە کارەسات.