هەواڵی کوردستان ئێستا

دەنگدان لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئیتاڵیا دەستی پێ کرد

دەنگدان لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئیتاڵیا دەستی پێ کرد
دەنگدان لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئیتاڵیا دەستی پێ کرد

2022-09-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

دوای دوو مانگ لە ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئیتاڵیا (ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەران)، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢و ناوەندەکانی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی گشتیی ئیتاڵیا بەڕووی دەنگدەراندا کرانەوە.

پڕۆسەی دەنگدان کاتژمێر ٠٧:٠٠ بە کاتی ناخۆی ئەو وڵاتە دەستی پێ کرد و تا کاتژمێر ٢٣:٠٠ بەردەوام دەبێت کە تیایدا، ٥١ ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان ھەیە.

لە ھەڵبژاردنەکاندا، دەنگدەران ٢٠٠ ئەندامی نوێی ئەنجوومەنی پیران و ٤٠٠ ئەندامی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران ھەڵدبژێرن.

بەپێی دوایین راپرسیی کە لەبارەی ھەڵبژاردنەکانەوە ئەنجامدراوە پێشبینی کراوە، ھاوپەیمانی راستڕەو "برایانی ئیتاڵیا" بەسەرکردایەتیی راستڕەوی توندئاژۆ، جۆرجیا مێلۆنی ببێت زۆرترین کورسی بەدەست بهێنێت.

لە تەمووزی رابردوودا سەرکۆماری ئیتاڵیا، سێرجیۆ ماتارێلا ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی راگەیاند، ئەوەیش دوای پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی سەرۆکوەزیران، ماریۆ دراگی.

ماریۆ دراگی دوای ئەوەی سێ پارت لە ھاوپەیمانی حکوومەت رایانگەیاند کە بەشداری ناکەن لە دەنگدان بۆ پێدانی متمانە بە حکوومەتەکەی، بڕیاری دا دەست لەکاربکێشێتەوە.