به‌ریتانیا خۆی ئاماده ده‌كات بۆ زیادكردنی ژماره‌ی كۆچبه‌ران
دیجیتال میدیای سپێده
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خۆی ئاماده ده‌كات بۆ زیادكردنی ژماره‌ی كۆچبه‌ران تاوه‌كو گه‌شه‌ی ئابووری به‌رزبكاته‌وه، به‌ڵام لایه‌نگرانی برێگزیت دژایه‌تی ده‌كه‌ن.
میدیا ناوخۆییه‌كانی به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه، لیز تره‌س، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا چاكسازییه به‌رفراوانه‌كانی له سیسته‌می ڤیزه‌ی وڵاته‌كه‌ی خێراتر ده‌كات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كه‌میی به‌رچاوی هێزی كار و ڕاكێشانی به‌هره‌مه‌نده سه‌ره‌كییه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه.
میدیاكان ئاشكراشیانكردوه،كه له به‌ریتانیا مانگی رابردوو دوو ملیۆن شوێنی كاری به‌تاڵ ڕاگه‌یه‌ندرا، له‌كاتێكدا كه‌رتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌وڵده‌دات 105 هه‌زار پۆستی به‌تاڵ پڕبكاته‌وه، هه‌روه‌ها كێشه‌ی كه‌میی په‌رستاری هه‌یه، پیشه‌سازی كشتوكاڵیش داوای كردووه 30 هه‌زار ڤیزه‌ی دیكه بۆ كرێكارانی وه‌رزی دابین بكرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌م هه‌وڵه‌ی تره‌س ڕووبه‌ڕووی به‌ره‌نگارییه‌كی به‌هێزی لایه‌نگرانی برێگزیت ده‌بێته‌وه، كه‌پێیانوایه زیادبوونی ژماره‌ی كۆچبه‌ران وڵاته‌كه‌یان ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی نوێ ده‌كاته‌وه.