هەواڵی کوردستان ئێستا

ئێران به‌رده‌وامه‌ له‌ بۆردومانى باره‌گاكانى حیزبه‌كانى رۆژهه‌ڵات له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانى هه‌رێم

ئێران به‌رده‌وامه‌ له‌ بۆردومانى باره‌گاكانى حیزبه‌كانى رۆژهه‌ڵات له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانى هه‌رێم
ئێران به‌رده‌وامه‌ له‌ بۆردومانى باره‌گاكانى حیزبه‌كانى رۆژهه‌ڵات له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانى هه‌رێم

2022-09-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ئێران به‌رده‌وامه‌ له‌ بۆردومانى باره‌گاكانى حیزبه‌كانى رۆژهه‌ڵات له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانى هه‌رێم

ماوه‌ى دوو ڕۆژه‌ سوپای پاسدرانی ئێران له‌ڕێگای تۆپخانه‌كانییه‌وه‌ چه‌ند شوێنێكی سنوری له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ده‌ڤه‌رى برادۆست تۆپباران كردووه‌ و تا ئێستا زیانى گیانى نه‌بووه‌ به‌ڵام زیانی ماددیی به‌ر دانیشتوانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ گه‌یاندووه‌.

كۆمارى ئیسلامى ئێران وه‌ك كاردانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ناڕه‌زاه‌تیه‌كانى ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌ و پاڵپشتى حیزبه‌ كوردیه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، له‌ دوێنێكه‌وه‌ ده‌ستى كردووه‌ به‌ بۆردومانكردنى ناوچه‌ سنوریه‌كان كه‌ باره‌گاكانى ئه‌و پارته‌ سیاسیانه‌ى لێیه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ ناوچه‌ى برادۆست ڕایگه‌یاند: ماوه‌ی دوو رۆژه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران سنورىكه‌یان تۆپباران ده‌كات و ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆرى بۆ دانیشتوانى گوندنشینان دروستكردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشى: تۆپبارانه‌كه‌ نزیك بووه‌ له‌ شوێنی نیشته‌جێیبوونی خه‌ڵك و زیانى به‌ر ژینگه‌ و دارستانی گونده‌كان گه‌یاندووه‌.