پۆڵەندا هاتنەناوەوەی هاووڵاتییانی رووسیا لە رێگای ئاسمانی و دەریاییەوە قەدەغە کرد
2022-09-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
هەفتەیەک دوای داخستنی سنوورە وشکانییەکانی ئەستۆنیا، لاتیڤیا و لیتوانیا و پۆڵەندا، بەڕووی هاووڵاتییانی رووسیادا، پۆڵەندا بڕیاریدا هاتنە ناوەوەی هاووڵاتییانی رووس لە رێگای ئاسمانی و دەریاییشەوە قەدەغە بکات.
ئەم بڕیارە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە ڤیزای شنگنیان هەیە.
بەڵام ئاسانکاری بۆ ئەو هاووڵاتییە رووسيايانە دەکرێت کە بەهۆی رەوشی مرۆیی، کاری سیاسی، ماسیگری، لێکۆڵینەوە و خوێندن لە ناوەندە پەروەردەییەکانی پۆڵەندا، سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.
جێی وەبیرهێنانەوەیە چەند مانگێک بەر لە ئیستا، پۆڵەندا پێدانی ڤیزای گەشتیاری بە هاووڵاتییانی رووسیا، هەڵپەسارد.