هەواڵی کوردستان ئێستا

فوئاد حوسێن: قەیرانی ئۆکرانیا بووەتە ھەڕەشە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی لە جیھان

فوئاد حوسێن: قەیرانی ئۆکرانیا بووەتە ھەڕەشە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی لە جیھان
فوئاد حوسێن: قەیرانی ئۆکرانیا بووەتە ھەڕەشە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی لە جیھان

2022-09-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن رایگەیاند کە بەردەوامبوونی قەیرانی ئۆکراینا، کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی دەخاتە بەردەم بەرپرسیاریەتێکی مێژوویی، ئەخلاقی و مرۆییەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، فوئاد حوسێن بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمەڵەی پەیوەندیی عەرەبی تایبەت بە قەیرانی رووسیا-ئۆکراینا کردووە کە لەچوارچێوەی ھەوڵ و نێوەندگیریی عەرەبی بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری دیپلۆماسی بۆ قەیرانی ئۆکراینا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی خولی ٧٧هەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک ئەنجامدراوە.

راشیگەیاندووە لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئامادە بوو، فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەداوە کە بەردەوامبوونی قەیرانی ئۆکراینا، کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی دەخاتە بەردەم بەرپرسیاریەتێکی مێژوویی، ئەخلاقی و مرۆییەوە.

باسی لەوەشکردووە کە وەزیری دەرەوەی عێراق داوای کردووە کە ھەوڵەکان لەسەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی یەک بخرێن، ئەوەیش ئامانجی دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراک بۆ گەلانی جیھان، ھەروەھا ھەناردەکردنی وزە.

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن راشیگەیاندووە کە لێکەوتەکانی قەیرانەکە، سنووری ئۆکراینای بەزاندووە و بووەتە ھەڕەشە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی لە جیھان.