توركیا په‌كه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات به ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه‌ى شارۆچكه‌ی مه‌زیتلی پارێزگای مێرسین
توركیا گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و دوو ژنه‌ى بڵاوكرده‌وه كه شه‌وی رابردو په‌لامارى خانه‌ى پۆلیسى شارۆچكه‌یه‌كی مه‌زیتلی سه‌ربه پارێزگای مێرسینیان له توركیا دا به‌و هۆیه‌شه‌وه پۆلیسێك كوژرا و پۆلیسێكی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ سێ هاوڵاتی مه‌ده‌نی بریندار بون.
توركیا په‌كه‌كه به ئه‌نجامدانى په‌رلاماره‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات، له‌و گرته ڤیدییۆییانه‌ی كه له كامێراكانی چاودێرییه‌وه تۆماركراوه‌ن و توركیا بڵاویكردوونه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه‌مێك به‌ر له رووداوه‌كه دوو ژن به جانتای پشتیانه‌وه به ته‌نیشت یه‌كه‌وه ده‌ڕۆن و له خانه‌ی پۆلیس نزیك ده‌بنه‌وه.
تۆماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه یه‌كێك له ژنه‌كان جانتاكه‌ی شانی فڕێده‌داته ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵ و خاشاك و دواتر له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ى دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت له رۆیشتن و دواتر ده‌ته‌قێته‌وه.
لاى خۆیه‌وه پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی شارۆچكه‌ی مه‌زیتلی-ی پارێزگای مێرسین سه‌ركۆنه ده‌كات و داواش له‌لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر روداوه‌كه ئاشكرابكه‌ن، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه پارته‌كه‌یان پشتیوانی له پاراستنی دیموكراسی له‌جێگه‌ی گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی توندوتیژی ده‌كات.