هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق لەبارەی بۆردومانەکان باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بانگھێشت دەکات

عێراق لەبارەی بۆردومانەکان باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بانگھێشت دەکات
عێراق لەبارەی بۆردومانەکان باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بانگھێشت دەکات

2022-09-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، محەمەد کازم ئال سادق بانگھێشت دەکات و یاداشتنامەیەکی ناڕەزاییەتی لەبارەی بۆردومانەکانی ئێران بۆ ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان رادەست دەکات.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بەپەلە بانگھێشتی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، محەمەد کازم ئال سادق دەکات.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە یاداشتنامەیەکی ناڕەزاییەتی لەبارەی بەردەوامی بۆردومانەکانی ئێران بۆ ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان، رادەستی محەمەد کازم ئال سادق دەکرێت.