هەواڵی کوردستان ئێستا

دایکێک گیانی له‌ده‌ستدا بەڵام منداڵەکەی هێنایە دونیا

دایکێک گیانی له‌ده‌ستدا بەڵام منداڵەکەی هێنایە دونیا
دایکێک گیانی له‌ده‌ستدا بەڵام منداڵەکەی هێنایە دونیا

2022-09-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


مادح جمال - سپێدە

ڕێحان کەنعانی دایکێکی دووگیان بوە خەڵکی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە ئەمڕۆ چوار شەممە 28_9_2022 بەهۆی بۆردومانەکانی سەر بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەشاری کۆیە بەسەختی برینداربوو کاتێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانە گیان لەجەستەی مابوو هەر زوو دەبردرێتە هۆڵی نەشتەرگەری و ئەو منداڵەی لەسکیدابوو ژیانی ڕزگار دەکەن

لەوبارەیەوە د. دەوەن حەوێزی پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری نووسیویەتی: زۆر دۆست و هاورێ له چارەنوسی ئەو مندالە دەپرسن کە دایکی شەهید بوو
دایکی کە گەیشتە نەخۆشخانە دۆخی باش نەبوو، برایە نەشتەرگەری پزیشکانی منداڵبوون و نەشتەرگەری و بەنج ، منالبوونی بە نەشتەرگەری بۆ کرا ، نەزیفێکی گەورەی هەبوو بە شێوەی سەرەتایی کۆنترول کرا بەڵام پێویستی بە کاری زیاتر بوو، دایک و منالەکە بە یاوەری پزیشک و کارمەند نێردرانە هەولێر و دایکەکە لەوێ گیانیله‌ده‌ستدا

مندالەکە نێردرایە بەشی منالە ناکامەکانی نەخۆشخانەی راپەرین، بەرێز دکتۆر دلۆڤان بەرێوبەری گشتی تەندروستی هەولێر خۆی بە دواچونی بۆ دەکا لەبەر پێویستی بە ئامێری تایبەت ئێستە رەوانەی نەخۆشخانەی کۆماری بەشی چاودێری چر دەکرێت