دواى داخستنى 23 مزگه‌وت له‌ماوه‌ى دوو ساڵدا، فه‌ره‌نسا مزگه‌وتێكى دیكه‌ى داخست
وه‌زاره‌تى ناوخۆى فه‌ره‌نسا ئاشكرایكرد: به‌هۆى تۆمه‌تباركردنى مامۆستایى مزگه‌وته‌كه به‌تۆندڕه‌وى، مزگه‌وتێكى دیكه‌یان به‌ڕووى موسڵماناندا داخست.
جیراڵد دارمانین، وه‌زیرى ناوخۆى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندوه: ده‌ستیان كردوه به‌رێوشوێنى كارگێرى پێویست له‌به‌رامبه‌ر مزگه‌وتى ئۆبیرنا كه‌ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى باس ڕین له‌فه‌ره‌نسا.
وه‌زیرى ناوخۆى فه‌ره‌نسا ئیمامى مزگه‌وتى ئۆبیرنایى به‌تۆندڕه‌و به‌ناوبرد، بۆیه رێكارى پێویست بۆ داخستنى ئه‌و مزگه‌وته‌كان گرتووه‌ته به‌ر.
دارمانین گوتیشى: له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو دا 23 مزگه‌وتمان له‌ته‌واوى فه‌ره‌نسا داخستووه، به‌هۆى بونى چالاكى له‌دژى بنه‌ماكانى كۆمارى فه‌ره‌نسا، وئه‌مه‌ش دواى فه‌رمانى سه‌رۆك كۆمارى فه‌ره‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن دێت.
له‌فه‌ره‌نسا 2 هه‌زار و 623 مزگه‌وت وشوێنى نوێژكردنیان هه‌یه، و 100 مزگه‌وتى دیكه‌شیان له‌ژێر چاودێرى توند دانراون وپێده‌چێت 30 له‌و مزگه‌وتانه‌ش له‌نێوببرێن.