د. جه‌مال كوچه‌ر: ته‌واوی داتاكانی بودجه‌ی گشتی پێویستیان بهنوێكردنهوهیه به‌پێی نرخی نه‌وت
دیجیتاڵ میدیای سپێده
لیژنه‌ى دارایى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق جه‌خت له‌گرنگى نوێكردنه‌وه وپێداچوونوه به‌ژماره وداتاكانى نێو بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2023 ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌پێى ئه‌و گۆرانكارییانهى كهلهنرخهكانى نه‌وت دا هه‌یه له‌سه‌ر ئاستى بازاڕى جیهانى.
د. جه‌مال كوچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق بۆ میدیا عێراقییه‌كان رایگه‌یاندوه: ته‌واوى ژماره وداتا ونرخى نه‌وت وگۆژمه ده‌ست نیشانكراوهكانى نێو بودجه‌ى گشتى پێویسته دووباره پێداچوونه‌وه‌یان بۆ بكرێت، به‌پێى پێداویستیه‌كانى ئه‌م قۆناغه وبه‌پێى بازاڕى جیهانى له‌به‌رزبوونه‌وه ونزمبوونهوهى نرخه‌كانى نه‌وت دا.
د. جه‌مال كوچه‌ر، ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: ساڵى دارایى داهاتوو پێویسته گۆرانكارى تێدا بكرێت لهبوجه دا، چونكه له‌سه‌ر ئاستى بازاڕى جیهانى نه‌وتدا گۆرانكارى زۆر كراوه، ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كات گۆرانكارى له‌بودجه‌ى گشتى عێراق دا بكرێت به‌پێى ئه‌و نرخانهى له‌بازاڕى نه‌وتدا هه‌یه.
كۆچه‌ر ئاشكرایكرد: پێویسته پشت به‌و زانیارییانه ببه‌سترێت لهنرخهكانى نه‌وتدا بۆ ساڵى 2023 وله‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش نه‌خشه‌ى بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى داهاتوو دابرێژرێت.