هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا محمد شیاع سودانی كابینه‌ وزاریه‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات

له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا محمد شیاع سودانی كابینه‌ وزاریه‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات
له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا محمد شیاع سودانی كابینه‌ وزاریه‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات

2022-09-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند، له‌دوای یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار له‌نێوان هێزه‌ كوردیه‌كان له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا محمد شیاع سودانی كابینه‌ وزاریه‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات.


حه‌یده‌ر مولا سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی ڕایگه‌یاند، له‌دوای یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار له‌لایه‌ن هێزه‌ كوردیه‌كان و هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مان یه‌ك مانگ مۆڵه‌ت له‌به‌رده‌م سه‌رۆكوه‌زیرانه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی كابینه‌ی وزاری محمد شیاع سودانی به‌په‌رله‌مانی عێراق و ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كراوه‌.


ووتیشی، ئێستا هێزه‌ كوردیه‌كان له‌گفتوگۆدان بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆككۆمار له‌نێوان خۆیانداو نزیك بونه‌وه‌ش له‌نێوانیان هه‌یه‌.


له‌عێراق ته‌نها یه‌ك هه‌فته‌ ماوه‌ كه‌ ببێته‌ یه‌كساڵی ته‌واو هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراوه‌و لایه‌نه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو.