پردی تووەقوت لە هەڵەبجە دروست دەكرێت
خەڵك- ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، گرێبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی (پردی تووەقوت لە هەڵەبجە) واژۆ كرا، كە پڕۆژەیەكی ستراتیجیە و ئیدارەی گەرمیان بە پارێزگای هەڵەبجەوە دەبەتسێتەوە. خەدیجە عەبدولجەبار، ئەندامی لیژنەی پلان و پڕۆژەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو پڕۆژەیە، یەكێكە لەو پڕۆژانەی زۆر دەمێكە دڵسۆزانی هەڵەبجە داوای جێبەجێكردنی دەكەن، دوێنێ ٢٠٢٢/٩/٢٩ گرێبەستەكەی واژۆ كرا، كە بڕیارە لە لایەن كۆمپانیای ساكۆ_سەرسیر جێبەجێ بكرێت. وتیشی، ” پڕۆژەی پردی تووەقوت لە هەڵەبجە، پڕۆژەیەكی گرنگ و ستراتیجیە، كە ئیدارەی گەرمیان دەبەستێتەوە بە پارێزگای هەڵەبجەوە و كاریگەری دەبێت لە ڕووی بوژانەوەی ئابووری و گەشتیاری ناوچەكە و جێگای دڵخۆشیە”. جەختیشی كردەوە، “پێویستە تەمویل كردن و […]
The post پردی تووەقوت لە هەڵەبجە دروست دەكرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.