هەواڵی کوردستان ئێستا

دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بڕیار دەدات

دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بڕیار دەدات
دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بڕیار دەدات

2022-09-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکى دژی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان کۆده‌بێتەوە.

سکاڵاکە لەلایەن ئەندامێكی سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق دژی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران تۆمارکراوە و حکومەتی فیدڕاڵی تۆمەتبارکردوە بەوەی لە دەرەوەی یاسا 2.9 ترلیۆن دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردوە.

مستەفا جەبار سەند، ئەندامی سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، ئەو سکاڵایەی دژی سەرۆک وەزیران لە دادگای فیدڕاڵی تۆماریکردوە، دادگا رۆژی 3ی تشرینی یەکەم لەبارەیەوە کۆدەبێتەوە و پێدەچێت بەهۆی ئەوەی سکاڵاکار هیچ بەرژەوەندییەکی لە سکاڵاکەدا نیە داواکەی رەتبکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆیە داوا لە وەزیری و پارێزگارەکان دەکات لەسەر ئەو بابەتە سکاڵا تۆماربکەن کە بەهۆی بڕیارەکەی کازمی بۆ رەوانەکردنی 2.9 ترلیۆن دیناری بۆ هەرێمی کوردستان زیانمەند بون، تاوەکو سکاڵاکان بکرێن بە یەک و دادگا لەبارەیەوە کۆببێتەوە.

تۆمارکردنی ئەو سکاڵایەش لەکاتێکدایە بەپێی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەبوایە لە بری بودجە، حکومەتی عێراق مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام لە ساڵى 2022دا حکومەتى عێراق تەنها دوجار پارەکەی ناردوە.