هەواڵی کوردستان ئێستا

لە دەڤەری سۆران 38 ھاووڵاتی دوای تەواوبوونی کەرەنتینەکەیان نێردرانە ماڵەوە

لە دەڤەری سۆران 38 ھاووڵاتی دوای تەواوبوونی کەرەنتینەکەیان نێردرانە ماڵەوە
لە دەڤەری سۆران 38 ھاووڵاتی دوای تەواوبوونی کەرەنتینەکەیان نێردرانە ماڵەوە

2020-03-26 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


سۆران -KDP.info-  بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی سۆران ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ ژمارەیەک ھاووڵاتی دوای تەواووبوونی کەرەنتینەکەیان نێردرانە ماڵەوە و پشکنین بۆ 15 ھاووڵاتیی تر ئەنجام دراوە و  ڕێکارە تەندروستییەکانیش لەم بارەیەوە بەردەوامن.

مینا تەھا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و چاودێریی ئەو ھاووڵاتیانەی گومانی ھەڵگرتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان لێ دەکرا، دوای 14 ڕۆژ کەرەنتینە، ئەمڕۆ 26-3-2020، پشکنینیان دەرچوو کە ھەڵگری ڤایرۆسەکە نین و 38 ھاووڵاتی ڕەوانەی ماڵەوە کرانەوە."

بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی سۆران ئەوەیشی ڕاگەیاند: "تا ئێستا 91 ھاووڵاتی لە سۆران لەژێر چاودێریدان و لە کەرەنتینە ماونەتەوە."

ناوبراو گوتیشی: 'تەنھا یەک حاڵەتی کۆرۆنا لە دەڤەرەکەمان تۆمار کراوە، خۆشبەختانە بەرکەوتنی لەگەڵ ھیچ کەسێک نەبووە و ڕەوانەی شاری ھەولێر کراوە."

سیروان سابیر