هەواڵی کوردستان ئێستا

وه‌زاره‌تى بازرگانى: ده‌ستبه‌ دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى هه‌شته‌مى مانگانه‌ى هاوڵاتیان كراوه‌

وه‌زاره‌تى بازرگانى: ده‌ستبه‌ دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى هه‌شته‌مى مانگانه‌ى هاوڵاتیان كراوه‌
وه‌زاره‌تى بازرگانى: ده‌ستبه‌ دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى هه‌شته‌مى مانگانه‌ى هاوڵاتیان كراوه‌

2022-10-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێدە

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی‌ و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: به‌شه‌خۆراكی هه‌شته‌مى مانگانه‌ى هاوڵاتیان هاتووه‌و له‌ هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستبه‌ دابه‌شكردنی كراوه‌.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی‌ و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی رایگه‌یاند: به‌شه‌خۆراكی هه‌شته‌م هاتووه‌ و له‌ هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی به‌سه‌ر بریكاره‌كان‌ و هاوڵاتییاندا كراوه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "خۆراك بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمیش هاتووه‌، به‌ڵام ئه‌وان به‌شی حه‌وتیان ته‌واونه‌كردوه‌، بۆیه‌ هێشتا ده‌ستیان به‌دابه‌شكردنی نه‌كردوه‌، له‌م هه‌فته‌یه‌شدا به‌شه‌خۆراكی هه‌شته‌م له‌هه‌موو ناوچه‌و پارێزگاكان دابه‌شده‌كه‌ین‌و ئه‌و مادانه‌ی هاتون ده‌درێنه‌ هاوڵاتییان".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه‌ بۆ به‌شه‌خۆراكى ئه‌م مانگه‌ ماده‌ خۆراكیه‌كانى وه‌ك: زه‌یت‌ و برنج‌ و دۆشاوی ته‌ماته‌ و فاسۆلیا و شه‌كر هاتووه‌ و ماده‌كانی دیكه‌یش ده‌گه‌ن‌ و دابه‌شیان ده‌كه‌ین به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا.