سوپای ئۆكرانیا شارێكی كۆنتڕۆڵكرده‌وه، كه به روسیاوه لكێنرابوو
دیجیتال میدیای سپێده
سوپای ئۆكرانیا له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وڵاته، شارێكی كۆنتڕۆڵكرد كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا به روسیاوه لكێنرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه سوپای ئۆكرانیا چوونه‌ته ناو شاری لیمان له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا، كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی دۆنتیسك ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به روسیاوه لكێنرا له چه‌ند رۆژی رابردوودا.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی رابردوو هێزه‌كانی ئۆكرانیا توانیان له رێگه‌ی هێرشی سوپاكه‌یانه‌وه هه‌زاران سه‌ربازی هێزه روسییهكانیان له شاری لیمانی ناوچه‌ی دۆنیتسك گه‌مارۆبده‌ن و، ناچاریان بكه‌ن شاره‌كه بهجێبهێڵن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ڕایگه‌یاندبوو، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌مارۆدانیان له‌سه‌ر بوو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له شاری لیمان بۆ هێڵێكی تر كشێنرانه‌وه،ئه‌وه‌ش وه‌ك تاكتیكێكی شه‌ڕ ئه‌جامدراوه.