هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاییه‌كى ئه‌مریكى كردوه‌ بۆ زیاتركردنى به‌رهه‌مهێنانى غاز

عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاییه‌كى ئه‌مریكى كردوه‌ بۆ زیاتركردنى به‌رهه‌مهێنانى غاز
عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاییه‌كى ئه‌مریكى كردوه‌ بۆ زیاتركردنى به‌رهه‌مهێنانى غاز

2022-10-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

كۆمپانیایى نه‌وتى زیقار ئاشكراكردنى گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ كۆمپانیایى بیكر هیوزى ئه‌مریكى راگه‌یاند بۆ زیاتركردنى به‌رهه‌مهێنانى غاز له‌دوو كێلگه‌ى نه‌وتى له‌پارێزگاكه‌ دا.

ئه‌نوه‌ر هادى شیاع به‌رێوه‌به‌رى به‌شى وه‌به‌رهێنانى غاز له‌كۆمپانیایى نه‌وتى زیقار رایگه‌یاندوه‌: كه‌كۆمپانیاكه‌یان هه‌وڵده‌دات له‌قۆناغی داهاتوو دا، بۆ زیاتركردنى رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى غاز له‌ 20 ملیۆن پێى چوارگۆشه‌ بۆ 200 ملیۆن پێى چوار گۆشه‌، له‌هه‌ر یه‌كه‌ له‌ كێلگه‌كانى ناسرییه‌ وغراف.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: زیاتركردنى به‌رهه‌مهێنانى غاز له‌و دوو كێلگه‌یه‌، له‌رێگه‌ى ئه‌نجامدانى گرێبه‌ستێكه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیایى بیكر هیوزى ئه‌مریكى، كه‌به‌هۆى ئه‌م گرێبه‌سته‌وه‌ به‌رهه‌مهێنانى غاز بۆ رێژه‌ى 80% زیاتر ده‌بێت.

كۆمپانیایى نه‌وتى زیقار كار ده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانى غاز له‌عێراق وله‌ماوه‌ى مانگى نیسانى سالێ 2019 ده‌ستیكردوه‌ به‌كاره‌كانى وله‌هه‌وڵى زیاتركردنى به‌رهه‌مهێنانى غاز دایه‌.