سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ پیرۆزبایى له رێزدار نێچیرڤان بارزانى ده‌كات
2020-03-26 00:00:00 - سەرچاوە: kdp
هەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه نامه‌یه‌كى پیرۆزبایى له به‌ڕێز دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاوه، پێگه‌یشت ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
بەڕێز جەنابی
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی
هەرێمی کوردستان
کۆماری عێراق
بەڕێز جەنابی سەرۆک،
بەناوی گەلی ئەمەریکاوە، هیوای نەورۆزێکی خۆش بۆ ئێوە و گەلی هەرێمی کوردستانی عێراق دەخوازم.
ئێمە بەیەکەوە دەستکەوتی مەزنمان دژ بە داعش بە دەست هێناوە و بە هیواوە دەڕوانینە دەرفەتی نوێ بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و ئەمنییەکانمان لەگەڵ حکوومەتی ئێوەدا.
لەگەڵ ڕێزمدا،
دۆناڵد ترامپ