دوای هه‌وڵه‌كانی دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین، كازمی بڕیاریدا به خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم
دیجیتال میدیای سپێده
دوای هه‌وڵه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا به خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی یه‌كگرتوو په‌یوه‌ندیكرد به‌سه‌رۆك كۆماری عێراق ، داوای لێ‌كرد گفتوگۆ بكات له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ناردنی شایسته‌و مافه داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان.
دوێنێ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا له‌ساڵیادی كۆچی دوایی مام جه‌لال له‌شاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به ئهوهكــرد كه بڕیاریانداوه به خه‌رجكردنی بڕی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان.
ماوه‌یه‌كی دورو درێژه دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی یه‌كگرتوو، كار له‌سه‌ر بابه‌تی خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ جوتیارانی هه‌رێم كۆبووه‌ته‌وه‌و گویبستی ڕاو بۆچوونه‌كانیان بوه، هه‌روه‌ها چه‌ندین جار له ڕێگای كۆبوونه‌وه‌و ته‌له‌فوونه‌وه په‌یوه‌ندی به پرسانی عێراقه‌وه كردوه‌و داوای مافی جوتیارانی كودستانی لێكردوون.