لە ماوی نۆ مانگی رابردوودا نزیکەی ٢٥ هەزار کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لە دەستداوە
دیجیتال میدیای سپێده
ئەوە راگەیەندرا کە لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوودا نزیکەی ٢٥ هەزار کۆچبەری نایاسایی لە کاتی پەڕینەوەی دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی نۆ ساڵ بەسەر کارەساتەکەی ٣ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٣ی نزیک کەناراوەکانی دوورگەی لامپیدۆسا-ی ئیتاڵیا کە گیانلەدەستدانی ٣٦٨ کۆچبەری نایاسایی لێکەوتەوە و نۆ منداڵ و ٨٣ ئافرەتیش لە نێواندابوو، هێشتا گیانلەدەستدانی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە هەوڵدەدن ئەو رێگا پڕ مەترسییە لە ئەفریقاوە بۆ ئەورووپا ببڕن لە دەریای ناوەڕاست بەردەوامە.
لقی دەریای ناوەراستی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان (IOM) لە راگەیەندراوێکدا، ئاشکرای کرد کە ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە لە ماوەی نۆ ساڵی دوای رووداوەکە کە یەکێکە لە یەکەم گەورە کارەساتەکان کە لە بەشی ناوەڕاستی دەریای ناوەڕاست روویدا گەیشتووەتە نزیکەی ٢٥ هەزار کەس.
بەپێی ئاماری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەکو رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان (IOM)، کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) و سندوقی ھاریکاری منداڵانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان (UNICEF) لەو ٢٥ هەزار کۆچبەرەی کە لە کارەساتەکەی ساڵی ٢٠١٣وە بۆ ئێستا گیانیان لەدەستداوە ٢٠ هەزاریان لە رووداوەکانی رێگای ناوەڕاستی دەریای ناوەڕاست خنکاون.
ئەوەش راگەیەندرا کە تەنها لە ماوەی رابردووی ئەمساڵدا هەزار و چوار سەد کەس لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون. سەدا ٨٤ ئەمانەش دیسان لە کاتی هەوڵی گەیشتن بۆ ئەورووپا لە ریگای کۆچی بەشی ناوەڕاست "مەترسیدار"ی دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە.
لەلایەکی دیکەوە بەپێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆیی ئیتاڵیا، لە ماوەی نێوان ١ی کانوونی دووەم بۆ ٣ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ کۆی گشتی ٧٢ هەزار و ٢٥٢ کۆچبەری نایاسایی لە رێگەی دەریاوە گەیشتوونەتە ئیتاڵیا و ئەم ژمارەیە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بە ٤٧ هەزار ٧٢٦ کەس ئاشکرا کرابوو.