سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو دۆسیەیەكی گەورەی گەندەڵی لە پارەی گەنمی جوتیاران ئاشكرا دەكات
دیجیتال میدیای سپێده
د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان كەیسێكی گەندەلی گەورەی لە پارەی جوتیارانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو گوتی: كەسێك لە ساڵی 2016، 77 تەن گەنمی رادەستی سایلۆی گردە رەشە لە هەولێر كردووە، بەڵام هەستاوە بە ساختەكردنی نوسراوەكانی وەرگرتنی گەنم و كردوویەتی بە (770) تەن.
د.شێركۆ جەودەت راشیگەیاند: ئەو كەسە لە كاتی ئەو ساختەكردن و دزینەدا بۆ ماوەی ساڵێك دەستگیركرا، بەڵام ئێستا لە هەولدایە ئەو برە پارەیە وەربگرێت كە (850) ملیۆن دینارە و بۆ ئەو مەبەستە نوسراوی لە بەغدا هێناوە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە كۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی كوردستان داوای لە سەرۆكایەتی كرد لیژنەیەكی پەرلەمانی پێكبهێنێت لێكۆلینەوە لەو دۆیە گەورەیەی گەندەڵی كە بەهۆیەوە سەرجەم جوتیارانی كوردستان زیانمەند دەبن و لە بەغدا ناوبانگی جوتیارانی هەرێم بەم جۆرە گەندەلیانە ناشرین دەبێت.