له به‌نگلادیش 140 ملیۆن كه‌س بێ كاره‌با بوون
دیجیتال میدیای سپێده
به‌هۆی بوونی گرفت له تۆڕی کارەبای نیشتمانییدا له به‌نگلادیش، 140 ملیۆن كه‌س بێ كاره‌با بوون.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی جه‌زیره، گوته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی په‌ره‌پێدانی كاره‌بای به‌نگلادیش، شه‌میم ئه‌حسه‌ن ئاشكرایكرد، جگه له ناوچه‌ی باكووری خۆرئاوای وڵات، له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ته‌زووی كاره‌با پچڕاوه.
كاربه‌ده‌ستان باس له‌وه ده‌كه‌ن گرفته ته‌كنیكییه‌كه ره‌نگه له ناوچه‌یه‌كی خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه روویدابێت.
له‌كاتێكدا هه‌ڵكشانی نرخی وزه به‌هۆی جه‌نگی ئۆكراینا-رووسیاوه زیانی به ئابووری به‌نگلادیش گه‌یاندووه، زوو زوو ته‌زووی كاره‌با له وڵاته‌كه ده‌پچڕێت. ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندرابوو كه له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی كاره‌با له وڵاته‌كه، ده‌رگای خوێندنگه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ داده‌خرێن.
ئۆپۆزسیۆنی به‌نگلادیش حكوومه‌تی به‌وه تاوانبار كردبوو كه نه‌یتوانیوه گه‌نده‌ڵی له وڵاته‌كه بنبڕ بكات و به‌هه‌ده‌ردانی وزه له وڵاته‌كه نه‌هێڵێت.
دوای ئه‌وه‌ی به‌نگلادیش داوای 4،5 ملیار دۆلار قه‌رزی له سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی كرد، بووه سێیه‌م وڵات له دوای سریلانكا و پاكستان داوای قه‌رز له بانكه‌كه بكات.