هەواڵی کوردستان ئێستا

ماوه‌ی 21 ڕۆژه‌ خۆپیشاندان و ناڕزایه‌تى له‌103 شارو شارۆچكه‌ى ئێران به‌رده‌وامه‌

ماوه‌ی 21 ڕۆژه‌ خۆپیشاندان و ناڕزایه‌تى له‌103 شارو شارۆچكه‌ى ئێران به‌رده‌وامه‌
ماوه‌ی 21 ڕۆژه‌ خۆپیشاندان و ناڕزایه‌تى له‌103 شارو شارۆچكه‌ى ئێران به‌رده‌وامه‌

2022-10-05 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دواى مردنى گوماناوى ژینا ئه‌مینى سه‌ریهه‌ڵدا و ماوه‌ی 21 ڕۆژه‌ به‌رده‌وامه‌، تا ێستا خۆپیشاندان له‌103 شاروشارۆچكه‌ و مانگرتنیش له‌43 زانكۆی ئێران به‌رده‌وامى هه‌بووه‌

خۆپیشاندان و مانگرتنى ناڕه‌زایه‌تى به‌شێكى خه‌ڵكى ئێران كه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات ناڕازین به‌رده‌وامه‌، ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دواى مردنى گوماناوى ژینا ئه‌مینى سه‌ریهه‌ڵدا و ماوه‌ی 21 ڕۆژه‌ به‌رده‌وامه‌، تا ێستا خۆپیشاندان له‌103 شاروشارۆچكه‌ و مانگرتنیش له‌43 زانكۆی ئێران به‌رده‌وامى هه‌بووه‌، خۆپیشاندانه‌كان ئێسشتا گۆڕاون و بوونه‌ته‌ خۆپیشاندان له‌ دژى هه‌ژاری‌ و گه‌نده‌ڵی‌ و بێكارى و خراپى ئابورى خه‌ڵكى ئێران و ئۆباڵى ئه‌و قه‌یرانانه‌ش ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆى ده‌سه‌ڵاتى ئێستاى كۆمارى ئیسلامى ئێران.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، شه‌وی ڕابردوو له‌ناوچه‌ی ته‌جریش له‌ تاران، خه‌ڵك جارێكى تر چوونه‌ته‌وه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان‌ و دژی ده‌سه‌ڵات خۆپیشاندانیان كردووه‌ هاوكات له‌كامیارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش پۆلیس و خۆپیشانده‌ران ڕوبه‌ڕووى یه‌كتر بوونه‌وه‌ ، له‌ زاهیدانی سیستان و به‌لوجستانیش حكومه‌ت باری نائاسایی‌ و دۆخی جه‌نگی ڕاگه‌یاندوه‌ به‌هۆى به‌رده‌وامى خۆپیشاندانه‌كان، له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا له‌ شاره‌ گه‌وره‌كانی وه‌ك ئه‌سفه‌هان و مه‌شهه‌د و تاران وكه‌ره‌ج و سه‌قز و مه‌ریوان ‌و سنه‌ زۆرترین ناڕه‌زایی ‌و خۆپیشاندان هه‌بوه‌

ئاژانسه‌ جیهانیه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌شاری ته‌برێزكه‌ شارێكی تورك نشین و ئازه‌رینشین، خه‌ڵك دژی ده‌سه‌ڵات خۆپیشاندانیان كردووه‌، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێرانیش كه‌ باره‌گا سه‌ره‌كی له‌وڵاتی نه‌رویجه‌ ئاشكرایكردوه‌، تائێستا 154 كه‌س له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كوژراون ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا ته‌نها له‌شاری زاهیدان 80 كه‌س كوژراون‌ و له‌شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتیش نزیكه‌ی 23 كه‌س كوژراون.