خه‌ڵاتی نۆبڵ له بواری كیمیادا به‌خشرایه سێ زانا كه یه‌كێكیان ژنه
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌ی كه له ئه‌كادیمیای شاهانه‌ی زانستی سوید به‌ڕێوه‌چوو، راگه‌یه‌ندرا كه خه‌ڵاتى نۆبڵى 2022 له بوارى كیمیادا به‌خشراوه‌ته سێ زانا.
كیمیاگه‌رانی ئه‌مریكی و دانیماركی (كارۆلین. ئاڕ. بێرتۆزی) و (مۆرتن پی. مێلدال) و (كارل باری شارپلێس) له ئه‌نجامی بهشداریكرنیان له "په‌ره‌پێدانی كیمیای كلیك و كیمیای بایۆ ئۆرتۆگۆناڵ"، به شایسته‌ی خه‌ڵاته‌كه زانران.
ئاماژه به‌وه‌ش كرا كه "كیمیای كلیك و كیمیای بایۆئۆرتۆگۆناڵ" زانستی كیمیایان به‌ره‌و قۆناغێكی نوێی فانكشنالیزم بردووه.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندرا كه كارلێكه بایۆ ئۆرتۆگۆناڵهكانی كیمیاگه‌ر (كارۆلینز ئاڕ. بێرتۆزی) به‌شداری ده‌كه‌ن له چاره‌سه‌ركردنى شێرپه‌نجه‌دا. هه‌روه‌ها كیمیاگه‌ران (مۆرتن پی. مێلدال) و (كارل باری شارپلێس) بناغه‌ی "كیمیای كلیك"یان داناوه كه فۆرمێكی كارای كیمیایه.