هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌ندامێكی پێشووی هێزه‌كانی پۆلیس له‌ تایله‌ند 38 كه‌سى كوشت كه‌ 22 یان منداڵن

ئه‌ندامێكی پێشووی هێزه‌كانی پۆلیس له‌ تایله‌ند 38 كه‌سى كوشت كه‌ 22 یان منداڵن
ئه‌ندامێكی پێشووی هێزه‌كانی پۆلیس له‌ تایله‌ند 38 كه‌سى كوشت كه‌ 22 یان منداڵن

2022-10-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


پۆلیسی تایله‌ند ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ندامێكی پێشووی هێزه‌كانی پۆلیسی وڵاته‌كه‌ له‌ هێرشێكی چه‌قۆ و چه‌كدا 38 كه‌سی كوشتووه‌ له‌ ناویاندا 22 منداڵیش، پاشان له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا ژن و منداڵه‌كه‌ی كوشتووه‌ به‌رله‌وه‌ی خۆی بكوژێت.

پۆلیس منداڵه‌كانی له‌ باخچه‌یه‌كی ساوایانی ئوتی ساوه‌ن كوژران، كه‌ نزیكه‌ی 500 كیلۆمه‌تر دووره‌ له‌ بانكۆكی پایته‌خته‌وه‌، زۆربه‌یان به‌ چه‌قۆ لێیان درابوو.

پۆلیس ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌ندامێكی پێشووی ئه‌و هێزه‌ بووه‌ كه‌ ساڵی رابردوو به‌هۆی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌ و به‌ تۆمه‌تی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان رووبه‌ڕووی دادگا بووه‌وه‌.

وته‌بێژی پۆلیس به‌ كه‌ناڵی تای پی بی ئێسی ڕاگه‌یاند، ئه‌و پیاوه‌ پێشتر له‌ دادگادا بووه‌ و دواتر چووبوو بۆ ئه‌و باخچه‌ی ساوایانه‌ تا منداڵه‌كه‌ی بباته‌وه‌.پایزال گوتیشێ كاتێك منداڵه‌كه‌ی له‌وێ نه‌دۆزییه‌وه‌ ده‌ستی كرد به‌ كوشتنكارییه‌كه‌.