ئەمریکا رهشنووسی یاسایهك بۆ کشاندنەوەی سەربازانی لە كهداو پێشکەش کرد
دیموکراتەکانی ئەمریکا رهشنووسی یاسایهك بۆ کشاندنەوەی سەربازانی لە سعودیە و ئیمارات پێشکەشی كونگرێسی ولاتهكهی کرد.
دوای بڕیاری ئۆپیك پڵهس، کە له رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیك) و ژمارهیهك وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت لە دەرەوەی رێكخراوه پێکهاتووه، لهبارهی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت بە رێژەی دوو ملیۆن بەرمیل لە مانگی تشرینی دووەمەوە، دیموکراتەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا رهشنووسی یاسایهكیان بۆ کشاندنەوەی سەربازانی ئەمریکا لە سعوودیە و ئیمارات پێشکەش کرد.
لەو رەشنووسەدا کە سێ ئەندامی دیموكراتخوازی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشکەشیان کردووە، ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ئێستادا نزیکەی پێنج هەزار سەربازی ئەمریکی لە سعوودیە و ئیمارات بوونیان هەیە و دوای ئەوەی کە رەشنووسەکە دەبێتە یاسا و دەچیتە بواری جێبەجێ کردنهوه، ئەوا دەبێت لە ماوەی ٩٠ رۆژدا سەربازەکان بکشێنەوە و سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وەکو پاتریۆت و THAAD لە ناوچەکە هەڵبگیرێن.
لەو راگەیەندراوەدا کە لەلایەن ئەو ئەندامانەی کە رهشنووسی یاساكهیان ئامادە کردووە، بڵاو کراوەتەوە، هاتووە: "سعوودیە و ئیمارات، ساڵانێکە لە بابەتی ئاسایش و کێڵگەکانی نەوت پشتیان بە بوونی سەربازانی ئەمریکا بەستووە. لە کاتێکدا ئەم وڵاتانە بەشێوەیەکی چالاک لە دژمان کاردەکەن، هیچ هۆکارێک بۆ مانەوەی سەربازەکانمان لهوێ نابینین و ئەگەر سعوودیە و ئیمارات دەیانەوێت هاوکارییسەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین بکەن، ئەوا لە بواری بەرگریشدا دەتوانن چارەسەری خۆیان بکەن.