له‌یادی مولودی پێغه‌مبه‌ر ده‌زگای زانایان وزانسته شه‌رعیه‌كانی یه‌كگرتوو په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
دیجیتالأ میدیاى سپێده
له‌یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د درودی خوای له‌سه‌ربێت. ده‌زگای زانایان وزانسته شه‌رعیه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، تێیادا هاتووه.
له‌ناخی دڵمانه‌وه به‌ناوی ده‌زگای زانایان وزانستهشهرعیهكانهوه پیرۆزباییه‌كی شایسته پێشكه‌ش به‌ته‌واوی موسڵمانان وشه‌یدایانی ڕێبازه‌كه‌ی ده‌كه‌ین،به‌ڵێنی پابه‌ند بوون وخزمه‌تكاری بۆ په‌یامه‌كه‌ی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
ده‌زگای زانایان وزانسته شه‌رعیه‌كانی یه‌كگرتوو له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌شڵێت:پێویسته هه‌موولایه‌كمان به‌ڵێنی پابه‌ندی وگوێڕایه‌ڵی به‌ته‌واوی ئاكارو ڕه‌وشته‌كانی پێغه‌مبه‌رمان نوێ بكهینهوهودژی به‌دڕه‌وشتی بوه‌ستینه‌وه".
ده‌زگای زانایان وزانسته شه‌رعیه‌كانی یه‌كگرتوو جه‌ختیكرده‌وه كه هه‌ر پیلانێك مه‌ترسی له‌سه‌ر خێزان وكۆمهڵگهكهمان دروستبكات به‌توندی به‌رپه‌رچی ده‌ده‌ینه‌وه،بهباوهشكردنی زیاترمان به په‌یامه‌كانی پێغه‌مبه‌رمان له‌و بواره‌دا".