هەواڵی کوردستان ئێستا

یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر محەمەد (ﷺ) لە شاری ھەولێر به‌رز راگیرا

یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر محەمەد (ﷺ) لە شاری ھەولێر به‌رز راگیرا
یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر محەمەد (ﷺ) لە شاری ھەولێر به‌رز راگیرا

2022-10-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

وەک ساڵانی پێشوو، یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر محەمەد (ﷺ) لە شاری ھەولێر کرایەوە و تیاییدا ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتییان بەشداری رێورەسمەکەبوون.

لە بەیانییەکی زووەوە، ژماره‌یه‌كی زۆر ھاووڵاتییانی شاری ھەولێر بە پۆشینی جلوبەرگی کوردی، ھەندێکیش بە دەف و ھەڵکردنی دروشمی تایبەت بە لە دایکبوونی پێغەمبەر محەمەد (ﷺ)، روویان له‌ باخی شار و چوار دەوری قەڵای ھەولێر کرد و لەوێ رێوڕەسمێکی تایبەت بەم یادە رێکخرا.

ھاوکات ئەم بۆنەیە لە مزگەوت، تەکیە و شوێنە جیاجیاکان بەڕێوەدەچێت و لە بەشێکی رێوڕەسمەکەشدا رێبازانی تەریقەتەکان دوای خواردنی شیرینی و پیرۆزبایی و یەکترماچکردن، ئەوا دەست دەکەن بە زیکرکردن و تا ماوەیەکی زۆر بەردەوام دەبن.

ساڵانە لە ١٢ی مانگی رەبیعولئەوەل و لە پێشوازی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد (ﷺ) لەسەرتاسەری جیھانی ئیسلامی، رێوڕەسمی خوێندنەوەی مەولود و مەڕاسیمی تایبەت و بەخشینەوەی شیرینی و سازدانی ئاھەنگی خۆشی بەڕێوەدەچێت و لە لایەن زۆرینەی دەوڵەتانیشەوە ئەو رۆژە دەکرێتە پشووی فەرمیی.