هەواڵی کوردستان ئێستا

لە سلێمانی، چوار کەس بە خنکاوی دۆزرانەوە

لە سلێمانی، چوار کەس بە خنکاوی دۆزرانەوە
لە سلێمانی، چوار کەس بە خنکاوی دۆزرانەوە

2022-10-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده

بەیانى ئەمڕۆ لە گەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی سلێمانی، تەرمی چوار کەس بە خنکاوی دۆزراوەتەوە.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانى راگەیاند، بەیانى ئەمڕۆ یەک شەممە تەرمی خێزانێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراونەتەوەو تائێستاش هۆکارەکەی نازانرێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، تیمەکانى لێکۆڵینەوە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکەو دواتر تەرمەکانیان دەگوازرێتەوە بۆ پزیشکى دادوەری.

ناوبراو روونیشیکردەوە، ئەو خێزانە پێکهاتوون لە چوار کەس دایک و باوک و کوڕو کچێکن.