خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئابووری بە سێ ئابووریناسی ئەمریکی بەخشرا
دیجیتاڵ میدیای سپێده
خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئابووری بە هەرسێ ئابووریناسی ئەمریکی بێن ئێس. برێنێنکی، دەگڵس دەبڵیوو. دایمند و فیڵپ ئێچ. دیڤیگ بەخشرا بەهۆی ئەو توێژینەوانەی لەبارەی قەیرانە داراییەکان و سیستەمی بانکیی ئەنجامیان داون.
لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی کە لە ئەکادیمیای شاهانەی زانستی سوید بەڕێوەچوو، ئاماژە بەوە درا کە هەرسێ ئابووریناسی ئەمریکی بێن ئێس. برێنێنکی، دەگڵس دەبڵیوو. دایمند و فیڵپ ئێچ. دیڤیگ لە رێگای توێژینەوەکانیانەوە رۆڵی ئێجگار گرنگیان گێڕاوە لە رێکخستنەوەی بازاڕی ئابووری و سیستەمی بانکیی دۆخی ئابووری بە تایبەت لە کاتی قەیرانە داراییەکاندا.
ئاماژە بەوە دراوە کە دایمند و دیڤیگ "بیردۆزی نوێیان پێش خستوون لەبارەی هۆکاری بوونی بانکەکان؛ رۆڵی کۆمەڵگاکان، چۆنێتی بێچارەبوون لە بەرامبەر نزیکبوونەوەی هەرەسهێنانی بانکەکان و چۆنێتی کەمکردنەوەی ئەو بێچارەبوونە لەلایەن کۆمەڵگاوە".
سەرنجیش خرایە سەر ئەوەی کە ئەم سێ ئابووریناسە، مەترسییەکانی سەرهەڵدانی قەیرانە ئابوورییەکانیان لە درێژمەودادا کەم کردووەتەوە.
ساڵی رابردوو، خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئابووری بە هەریەک لە ئابووریناسان دەیڤید کارد لەگەڵ جۆشوا دی. ئێنگریست و گویدۆ دەبڵیوو. ئێمبێنس بەخشرا.