هەواڵی کوردستان ئێستا

تەندروستی عیراق ئاماری هەفتەیەكی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

تەندروستی عیراق ئاماری هەفتەیەكی كۆرۆنای بڵاوكردەوە
تەندروستی عیراق ئاماری هەفتەیەكی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

2022-10-10 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، لەماوەی یەك هەفتەدا 269 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 670 كەسیش چاكبوونەتەوە و 1 حاڵەتی مردنیش بە كۆرۆنا تۆماركراوە . وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە ماوەی یەك هەفتەدا، كە لە 3 تشرینی یەكەم بۆ 9ی تشرینی یەكەمی 2022 خراوەتەڕوو، 13 هەزار و 793 پشكنین تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 296 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون. ئاشكراشیكردووە، كە لەماوەی ئەو هەفتەیەدا 670 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، و 29486 كەسیش هێشتا چارەسەر وەردەگرن، 1 حاڵەتی گیان لە دەستدان بەپەتاكە تۆماركراوە.

The post تەندروستی عیراق ئاماری هەفتەیەكی كۆرۆنای بڵاوكردەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.