هەواڵی کوردستان ئێستا

نووری مالیكی بە كەفالەت ئازاد كرا

نووری مالیكی بە كەفالەت ئازاد كرا
نووری مالیكی بە كەفالەت ئازاد كرا

2022-10-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

پاش ئامادەبوونی لە بەردەم دادگا تایبەت بە دۆسیەی تۆمارە دەنگییە دزەپێكراوەكان، نووری مالیكی، سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، بە كەفالەت ئازاد كرا.

میدیاكان لە زاری دادوەر جەعفەر مووسەوی كە یەكێكە لە سەركردەكانی رەوتی سەدرەوە بڵاویان كردەوە، دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ تایبەت بە تۆمارە دەنگییە دزەپێكراوەكان، نووری مالیكی بانگهێشت كردووە و ئەویش بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 11/10/2022، ئامادە بووە لەبەردەم دادگا.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە پاش ئەوەی وتەی سەرەتایی لێ وەرگیراوە، دادوەری لێكۆڵینەوە بە كەفالە نووری مالیكی ئازاد كردووە.