هەواڵی کوردستان ئێستا

سبەى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەنجامى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان ڕادەگەیەنێت

سبەى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەنجامى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان ڕادەگەیەنێت
سبەى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەنجامى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان ڕادەگەیەنێت

2022-10-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

بڕیاره‌ سبه‌ی كاتژمێر 1:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێم ئەنجامى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان رابگه‌یه‌نێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیەنێت: سبەى چوارشەمە ڕێکەوتى (2022/10/12)، سەعات 1ى دواى نیوەڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنێت.

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا تەواوى وردەکارییەکانى وەرگرتنى دەرچوان لە زانکۆ و پەیمانگەکان و ژمارەى پێشکەشکاران و وەرگیراوان بە شێوازە جیا جیاکان ڕادەگەیەنرێت، دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکانیش دەرچوان دەتوانن شوێنى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرنەوە.