پارێزگاری سلێمانی: سلێمانی ئارامەو بەئارامیش دەمێنێتەوە و ناكەوێتە ژێر هێرش و بۆردومانی وڵاتانی دراوسێ
دیجیتاڵ میدیای سپێده
پارێزگاری سلێمانی ڕایگهیاند: چەند سایتێک، نابەرپرسیارانە لە هەوڵی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی چەواشەکارانەدان بۆ ترساندنی هاووڵاتیانی سلێمانی،
د.ههڤاڵ ئهبوبهكر پارێزگای سلێمانی ڕایگهیاند: ماوەیەکە، چەند سایتێک، نابەرپرسیارانە لە هەوڵی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی چەواشەکارانەدان بۆ ترساندنی هاووڵاتیانی سلێمانی و دانیشتوانی بەڕێزی گەڕەکەکانی سلێمانی، گوایە دەکەونە بەر هێرشی بۆردومانی وڵاتە دراوسێکانەوە.
ئاماژهی بهوهشكرد، هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویست لە ناڕاستیی ئەو هەواڵانە؛ دڵنیا دەکەینەوە و داوایان لێدەکەین نەکەونە ژێر فشاری دەروونیی چەواشەکارانەوە.
باسی لهوهشكرد، سلێمانی ئارامەو بەئارامیش دەمێنێتەوە، هەمیشە هاوکارو پشتیوانی هەر کوردێک بووەو دەبێت، لە هەر شوێنێک بووبێت، ئەرکی هەموو کوردێکیشە لە هەر شوێنێک بێت ئارامیی و سەقامگیریی و ئاسایش و ئابووریی و ژیانی سلێمانی بپارێزێت.